توركیا ڕاسی بوو بە ئەندامەتی فینلاند لە ناتۆ
پەیامی کورد...توركیا ڕاسی بوو بە ئەندامەتی فینلاند لە ناتۆ
سەرۆك كۆماری توركیا رهزامهندی بە ئەندامبوونی فینلاند لە ناتۆ پەسەندكرد و داواشی لە پەرلەمانی وڵاتەكەی كرد دەستبكات بە رێكارەكانی پەسەندكردنی داواكارییەكەی هێڵسنكی.
سەرۆك كۆماری توركیا دوای كۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆكی فینلاند لە ئەنقەرە، رهزامهندی بە ئەندامبونی ئەو وڵاتەی لە هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی (ناتۆ) پەسەندكرد و داواشی لە پەرلەمانی وڵاتەكەی كرد دەستبكات بە رێكارەكانی پەسەندكردنی داواكارییەكەی هێڵسنكی.
رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا ڕۆژی هەینی لە ئەنقەرە پێشوازی لە ساولی نینیستۆ، سەرۆكی فینلاند كرد، دوای كۆبونەوەی لوتكەی هەردو وڵاتیش، هەردو سەرۆكی توركیا و فینلاند كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیان ئەنجامدا و باسیان لە دۆسییە هاوبەشەكانی نێوان ئەنقەرە و هێڵسنكی، پەیوەندییە سیاسی، ئەمنی و ئابورییەكانی نێوانیان كرد.
یەكێكی دیكە لە تەوەرەكانی كۆبونەوەكە پرسی ئەندامیەتی فینلاند بو لە هاوپەیمانی ناتۆ، لەم بارەیەوە سەرۆك كۆماری توركیا وتی، ئەنقەرە رەزامەندە بە بونی فینلاند بە ئەندامی ناتۆ و داواشی لە پەرلەمانی وڵاتەكەی كرد دەستبكات بە رێكارەكانی پەسەندكردنی فینلاند لە هاوپەیمانی ناتۆ.
ئەوەشی خستەڕو، ئەگەر سوید رێكاری پێویست نەگرێتەبەر بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆر، ئەنقەرە هەڵوێستی خۆی ناگۆڕێت و رەزامەند نابێت سوید ببێتە لە ئەندام لە ناتۆ.