TR KU SO
FB X
Cîhan

ترامپ بۆ ڕێوڕەسمی بە خاک سپاردنی جۆن مەککین بانگهێشت نەکرا

سارا
Yazar
📅 26 Ağustos 2018 21:29

بنەماڵەی جۆن مەککین سێناتۆری ئۆپۆزسیۆنی ووڵاتی ئەمریکا کە بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد ، ڕایانگەیاندووە کە سەرۆککۆماری ئەمریکا " دۆناڵد ترامپ " یان بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی بە خاک سپاردن بانگهێشت نەکردووە .

بە ووتەی ڕاپۆرتێک لە سی ئێن ئێن ، بنەماڵەی جۆن مەککین ، دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکایان بۆ ڕێوڕەسمی بە خاک سپاردن بانگهێشت نەکردووە .

جۆن مەککین لە ماوەی ئەو یەک ساڵەی کە نەخۆش بووە بۆ ڕێوڕسمی بە خاک سپاردنەکەی خۆی پڕۆگرامی دانابوو و بە ووتەی قسەکانی بنەماڵەکەی ، ئەو نەیدەویست ترامپ لەم ڕێوڕەسمەدا بەشداری بکات .

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە کەسانی نزیکی مەککین و بنەماڵەکەی لە ڕەقیبانی پێشووو هەروەها لە سەرۆککۆماری ئەمریکا باراک ئۆباما و جۆرج بۆش داوایان کردووە ووتەکانی ماڵ ئاوایی ئەم ڕێوڕەسمە بخوێننە وە .

هەروەها ترامپ لە پەیامێکی کۆتادا بێ ووتنی یەک ووشە سەبارەت بە کار و ژیانی مەککی ووتی : " سەرەخۆشی من و ڕێزی ڕاستەقینەی خۆم بۆ بنەماڵەی سێناتۆر جۆن مەککین . دڵ و نزای ئێمە لەگەڵ ئێوەەیە . "   

Paylas: