ترامپ داوای لە بریتانیا کرد گووشاری زیاتر بخاتە سەر ئێران
پەیاماکورد-ترامپ لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ ترێزا مەی ئاماژەی بە قەیرانی کریمە و پەیوەندی ئابووری ئاڵمانیا و ڕووسیا کرد و داوای لە مەی کرد، گوشاری زیاتر بخاتە سەر ئێران.
بە ڕاپۆرتێک کە لە ئەی بی سی نیوز بڵاو بوەتەوە، دۆناڵد ترامپ لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ترێزا مەی وتی: ئەم قەیرانە لە گەردنی دەوڵەتی ئۆبامایە و دوای بوون بە سەرۆک کۆمارقەیرانەکانی دەوڵەتی ئۆباما بۆم ماوەتەوە. قەیرانی کریمە لە ئەستۆی ئۆبامایە و ئەگەر من سەرۆک کۆمار دەبووم پووتین وەها کارێکی نەدەکرد.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە بریتانیا ڕایگەیاند: ئێمە هەمیشە هاوپەیمان بووین و بۆچوونی هەوبەشی زۆرمان هەیە. من ترێزا مەی هان دەدەم گوشاری زیاتر بخاتە سەر ئێران.
ئەو سەبارەت بە ئاڵمانیاش وتی: بەرلین ناتوانێت هەم هەوڵ بۆ ئاشتی بدات، هم لە ڕووی وزە پێویستی بە ڕووسیا بێت.
ترامپ پەرەی چەکی ناڤۆکی بە گەورەترین مەترسی جیهان ناو برد و ڕایگەیاند: دەبێت بتوانین کارێک بۆ قەدەغەی چەکی ناڤۆکی بکەن.
ئەو ڕوو لە سەرۆک وەزیرانی بریتانیا وتی: ئەم خاتوونە بەهێز و سەرکەوتووە لە تەنیشتی من دایە، لەم سەردانە زۆر باشتر ناسیم و لام وایە بە سەر کێشەکان زاڵ دەبت. بابەتی کشانەوەی بریتانیا لە ئەورووپا زۆر ئاڵۆزە، هیوادارم هرچی زووتر، تەواو بێت چون تەرازی ئابووری ئەمریکا و ئەورووپا بەرانبەر نیە و دەبێت چاکسازی تێدا بکرێت.