ترامپ داوا لە ئۆپێک دەکات نرخی نەوت کەم بکاتەوە
سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا داوای له ڕێکخراوی هه‌نارده کردنی نه‌وتی جیهان کرد تاکوو نرخی نه‌وت که‌م بکاته‌وه.
به پێی ڕاپۆرتێک ، دۆناڵد ترامپ، له په‌یامێکی تویتەریدا ئاماژه بەوە دەکات که نرخی نه‌وت زیادی کردووه و ئه‌مریکاش پشتیوانی له هەندێک لە ووڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپێک ده‌کات ، به‌ڵام ئه‌وان نرخی نه‌وت به‌رز ده‌که‌نه‌وه.
ئه‌و هەروەها ووتی که ئه‌م ڕێگایە ده‌بێت دوو لایه‌نه بێت و ووڵاتانی ناوبراویش ده‌بێت هه‌رچی زووه بۆ دابەزینی نرخی نه‌وت هه‌نگاو هه‌ڵبگرن.
شایانی باسه که ڕۆژی چوارشه‌مه، نرخی نه‌وتی برێنت دوای ئەوەی کە ئیسماعیل کەوسەری، جێگری فەرماندەی قەرارگای ساروڵڵای سوپای پاسداران، لە لێدوانێکی هەرەشەئامێزدا دەڵێت، ئەگەر ڕێگری لە هەناردەکردنی نەوتی ئێران بکرێت، گەرووی هۆرمۆز دادەخەین و ڕێگە لە هاتووچوی کەشتییە نەوتیەکان دەگرین . و که‌م بوونه‌وه‌ی هه‌نبانه‌کانی ئه‌مریکا بۆ دووهه‌مین جار بەهای نەوەت بە سه‌رکه‌وت .
دوای ئه‌وه‌ی ئەم فه‌رمانده‌یه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند که له ئه‌گه‌ری ڕاوه‌ستانی هه‌نارده کردنی نه‌وتی ئێران له لایه‌ن ئه‌مریکاوه، ئاماده‌ن که به‌ر به هه‌نارده کردنی نه‌وتی ناوچه‌که بگرن، نرخی نه‌وت بۆ سه‌روو ۷۸ دۆلار به‌رز بووه‌وه.