Cîhan
ترامپ هەموو مووچەکەی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کۆرۆنا بەخشی
پەیامی کورد ... ترامپ هەموو مووچەکەی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کۆرۆنا بەخشی
سەرۆککۆماری ئەمریکا مووچەکەی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا تەرخان کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە هەموو مووچەکەی خۆی بە بڕی ٤٠٠ بۆ ٤٥٠ هەزار دۆلار لە ساڵێکدا بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ڤیرووسی کۆرۆنا تەرخان کرد .
سەرۆککۆماری ئەمریکا لە پەیامیکی تویتەریدا ڕایگەیاند : من لە هەمان سەرەتاوە هەموو مووچەکەی خۆم بۆ دەوڵەت گەڕاندووەتەوە . دواهەمین چەکی پارەکەم بۆ وەزارەتی تەندرووستی و خزمەتی مرۆیی ویلایەتەیەکگرتووەکان و بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کۆرۆنا بەخشی . ئەمە سەربەرزییەکی گەورەیە .