Cîhan
ترامپ: هەر ئەمریکییەک لە عێراق بکوژرێت ئێران بەرپرسە
پەیامی کورد ... ترامپ: هەر ئەمریکییەک لە عێراق بکوژرێت ئێران بەرپرسە
سەرۆکی ئەمریکا بەشێوەیەکی ”دۆستانە ئامۆژگارییەک“ی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات.
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، ئەو مووشەکانەی بۆ هێرشکردنە سەر باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لە بەغدا بەکار هاتن، لە ئێران دروست کراون.
دۆناڵد ترەمپ، کە رۆژی ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ کۆتایی بە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی دێت، ئاماژەی بەوە کردووە، کە زانیارییان هەیە میلیشیاکانی حەشدی شەعبیی نزیک لە ئێران بە نیازن هێرشی دیکە بکەنە سەر باڵوێزخانە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق.
سەرۆکی ئەمریکا هەروەها رایگەیاندووە، بەشێوەیەکی ”دۆستانە ئامۆژگاریی ئێران“ دەکات و هۆشداریی دەدات، لەوەی هەر ئەمریکییەک لە عێراق بکوژرێت، ئێران بەرپرسە.