TR KU SO
FB X
Cîhan

ترەمپ كاتی كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکووردا ئاشكرا کرد

نەهرۆ
Editor
📅 11 Nisan 2018 15:14

سەرۆکی ئەمریکا لەدەستپێكی كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیرەكانی وڵاتەكەیدا بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند، کە هیوادارە گفتوگۆكان ببنە مایەی ئەوەی كۆتایی بە بەرنامە ناوەكیی و موشەكییەكەی كۆریای باكوور بهێنن.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا راشیگەیاندووە، "لە كاتێكدا لەمانگی پێنج یان سەرەتای مانگی شەش لەگەڵیاندا كۆدەبینەوە و پێم وایە ڕێزگرتنێكی گەورە دەبێت لە هەردوولاوە، هیوادارین بگەینە ڕێككەوتنێك بۆ نەهێشتنی توانا ناوەكییەكانی كۆریای باكوور".

دەشڵێت، "ئەوان وایان وت، ئێمەش وامان وت، هیوادارین پەیوەندییەكی زۆر جیاواز بێت لەوەی كە چەند ساڵێكی زۆرە هەیە."

لای خۆشیەوە، بەرپرسێكی باڵای واشنتۆن كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت باسی لەوەکردووە، کە كۆریای باكوور بە ئەمریكای راگەیاندووە ئامادەیە لەگەڵیدا گفتوگۆ لەسەر نەهێشتنی چەكی ناوەكیی بكات لە نیمچە دوورگەی كۆریادا، ئەوەش كاتێك كیم جۆن ئۆن چاوی بەترەمپ دەكەوێت.

Paylas: