ترامپ : " قسەی کۆتایی من دەیکەم "
پەیامی کورد ... ترامپ : " قسەی کۆتایی من دەیکەم "
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، پلانی دووبارە کردنەوەی بازاڕەکانی ووڵاتەکەی، کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆناوە داخرابوون بەم نزیکانە تەواو دەبێت و قسەی کۆتایی من دەیکەم
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی ئەمریکا ڕایگەیاند : ئاماری رۆژانەی توشبوانی ڤیرووسی کۆرۆنا لە ئەمریکادا لە کەمبونەوەدایە، ئەمەش ئەوە دەردەخات پلانی پاراستنی ماوەی کۆمەڵایەتی بۆ کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڤید-19 سەرکەوتوو بوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکی نۆ ویلایەتی ئەمریکا بەشێوەیەکی سەربەخۆ دەستیان کردوە بە دانانی پلان بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکییە ئابوورییەکان، بەبێ گەڕانەوە بۆ حکومەتی ئەمریکا.
سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەشکرد، پلانی دووبارە کردنەوەی بازاڕە ئابوورییەکانی ووڵاتەکەی، کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆناوە داخرابوون بەم نزیکانە تەواو دەبێت.
ئەوەشی خستەڕو، فشارێکی زۆری لەسەرە بۆ دووبارە کردنەوەی کەرتی ئابووری وڵاتەکەی ئەگەر کۆمارییەکان و دیموکراتەکات رەزامەندی لەسەر دەستپێکردنەوەی چالاکی رۆژانە لە وڵاتەکە بدەن، ئەوا لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بڕیاری کۆتایی لە خۆی لەوبارەیەوە رادەگەێنێت .