TR KU SO
FB X
Cîhan

ترامپ لە فەرمانێکدا ڕایگەیاند قائیمقامەکان ، کەسانی خۆپیشاندەر و ناڕازی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بەند بکەن

سارا
Yazar
📅 02 Haziran 2020 16:05

پەیامی کورد     ...    ترامپ لە فەرمانێکدا ڕایگەیاند قائیمقامەکان ، کەسانی خۆپیشاندەر و ناڕازی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بەند بکەن

لە پەیامێکدا کە لە سکای نیووز بڵاو بووەتەوە ڕایگەیاند ، سەرۆککۆماری ئەمریکا لەگەڵ قائیمقامەکانی ئەو ووڵاتە بە شێوەی ئۆنڵاین قسەی کردووە و ڕایگەیاندووە کە لە کەسانی ناڕازی بە سستی و لاوازی بەرەوڕوو بوونەتەوە 

دۆناڵد ترامپ کە قسەکانی دەربارەی ناڕەزایەتییەکان بە نەژاد پەرەستی پۆلیس بە دڵی خەڵکەکە خۆش نەهاتووە ، لە ووتووێژێکی زیندووی تێلێ کۆنفرانس دا لەگەڵ هەندێک لە قائیمقامەکانکە پێشتر ئەوانی بە لاواز و سست ناو بردبوو ، بە هەڕەشە کردن لە خۆپیشاندەران و ناڕازییان تەشویق کرد و داوای کرد کەسانی ناڕازی بۆ ١٠ ساڵ بخەنە بەندیخانە .

ترامپ لەم ووتووێژە زیندووەدا داوای لە بەرپرسانی ئیالەتی کرد کاردانەوەیەکی قورستر لە دژی ناڕازییان بگرنە بەر و بۆ سەرکوتکردنی ئەوان داوای یارمەتی بکەن لە گاردی نەتەوەیی ئەمریکا .

ئەو هەروەها ووتی : دەبێ سۆڵتەی خۆیان نیشان بدەن ئەگەرنا کاتەکانی خۆتان بە فێڕۆ دەدەن . ئێوە لەگەل کەسانی خوێڕی و دز و بەرەڵا بەرەوڕوون ، بەسەر ئەواندا زاڵ بن ، زیاتر ئێوە بە سستی کارتان کردووە ، دەبێ بەهێز بن ، ئەوان بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بخەنە بەندیخانەوە .

 

Paylas: