Cîhan
ترامپ لە سەر داوەتەکەی ناتانیاهوو بۆ ئەمریکا تویتێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... ترامپ لە سەر داوەتەکەی ناتانیاهوو بۆ ئەمریکا تویتێک بڵاو دەکاتەوە .
سەرۆککۆماری ئەمریکا دۆناڵد ترامپ لە پەیامێکی تویتەری دا جگە لە پشتڕاست کردنەوەی هەواڵی داوەت کردنی بێنتامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و ڕەقیبی هەڵبژاردنەکانی ئەو بۆ سەفەربە ئەمریکا جەختی کردەوە و ڕایگەیاند : ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بە خۆشحاڵییەوە و بە پەرۆشەوە چاوەڕێیە تاکوو لە هەفتەی داهاتوودا هاتنی سەرۆکوەزیران ناتانیاهوو و بێن گانتز سەرۆکی بزوتنەوەی شین وسپی بۆ کۆشکی سپی بە خێر هاتن بکات .
ڕاپۆرتگەلی بلاو کراوە دەربارەی ناوەڕک و کاتی دیاریکراوی پیلانی ئاشتی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست کە تاکوو ئێستا بە نهێنی و شاراوەیی ماوەتەوە تەنیا تەنیا بیر و گومانی میدیاکانە .