Cîhan
ترامپ : ئاڵمانیا پارە دەداتە ڕووسەکان ئینجا ئێمە دەبێ پاڕێزگاری لێ بکەین " ئەمە ڕاست نییە "
پەیامی کورد ... ترامپ : ئاڵمانیا پارە دەداتە ڕووسەکان ئینجا ئێمە دەبێ پاڕێزگاری لێ بکەین " ئەمە ڕاست نییە "
سەرۆککۆماری ئەمریکا لەو باوەڕەدایە کە ئەم ڕاست و درووست نییە کە کاتێک ئاڵمانیا لە بەر ووزە پارە دەداتە ڕووسیا ، ئەمریکا بۆ پارێزگاری کردنی ئاڵمانیا لە ڕووسیا پارە بدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند : بۆچی کاتێک کە ئاڵمانیا لەسەر بەکارهێنانی ووزە پارە بە ڕووسیا دەدات ، ئەمریکا دەبێ لە ئاڵمانیا لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ڕووسیا پاریزگاری بکات .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتریش ترامپ ئاڵمانیا ی بە ": پێنەدان کەر " ناوبردووە ، لەبەر ئەوەی کە ئەم ووڵاتە دەبێ میلیارەها دۆلار بۆ بەرگری کردن و پارێزگاری کردنی خۆی بدات .