ترامپ : ئامانج لە دامەزراندنی یەکیتی ئەورووپا کەڵک وەرگرتن لە ئەمریکایە
پەیامی کورد ... ترامپ : ئامانج لە دامەزراندنی یەکیتی ئەورووپا کەڵک وەرگرتن لە ئەمریکایە .
سەرۆککۆماری ئەمریکا لە دەربڕینی بیروبۆچوونێکی سەیروسەمەرەی خۆیدا ڕایگەیاند کە یەکیتی ئەورووپا بۆ کەڵک وەرگرتن لە ئەمریکا دامەزراوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە دانیشتنێکی میدیایی دا ووتی : لەبیر مەکەن کە ئێمە لەگەڵ چین و زۆرێک لە ووڵاتانی دیکە لە سەرتاسەری جیهان خەریکی پێشبڕکێین . ئێمە پێشبڕکێی ئابووری گەورەمان لەگەڵ چەندین ووڵاتدا هەیە لەوانەش ووڵاتانی ئەورووپایی کە مەوزعگیری باشیان بەرامبەر ئێمە نییە .
ئەو هەورەها ووتی : یەکیتی ئەورووپا بە بە نیازی کەڵک وەرگرتن لە ئەمریکا دامەزراوە . من دەزانم کە یەکیتی ئەورووپا دامەزراوە تاکوو لە ئەمریکا کەڵک وەربگرێت .
ئەمریکا لە دوای هەڵبژاردنی دۆناڵد ترامپ وەکوو سەرۆککۆمار بڕیاریدا کە ماڵیاتگەلی گۆمرۆکی لە سەر کاڵاکانی هاوردە لە یەکیتی ئەورووپا پەسەند بکات .
ئەمریکا لە دواهەمین شەڕی تیجاری خۆی لە دژی ووڵاتانی یەکیتی ئەورووپا بڕیاریدا کە لە ٦ی جانیوەرییەوە بڕی گۆمرۆک ٢٥٪ بۆ کاڵاگەلی هاوردەکراوی فەڕەنسەوی کە بەهای ئەوان ١.٣ میلیارد دۆلار بووە پەسەند کردووە .
ئەم هەوڵەی ئەمریکا لە کاردانەوە بە یاسای نوێی فەڕەنسەوییەکان بۆ داڕشتنی ماڵیات و گۆمرۆک لە دژی کۆمپانیاگەەلی گەورەی ئەمریکی وەکوو ئەپڵ ، فەیسبووک و ئامازۆن بووە .