TR KU SO
FB X
Cîhan

ترامپ و ئەردۆغان سەبارەت بە ڕاوەستاندنی بەپەلەی ئۆپراسیۆنەکان لە ئێدلیب پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا

سارا
Yazar
📅 16 Şubat 2020 21:49

پەیامی کورد    ...    ترامپ و ئەردۆغان سەبارەت بە ڕاوەستاندنی بەپەلەی ئۆپراسیۆنەکان لە ئێدلیب پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا

ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، رەوشی ئیدلیب چارەسەرنابێت تا ئەوکاتەی سوپای سووریا لە سنووری تورکیا و ئەو سنوورە نەکشێتەوە، کە تورکیا و ڕووسیا لەساڵی ٢٠١٨ لەسەری رێککەوتن.

ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەمیانەی وتارێکدا لە کۆنفرانسی میوونشن تایبەت بە ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ئاڵمانیا ڕایگەیاند : "ڕەوشی ئیدلیب چارەسەرنابێت تا ئەوکاتەی سوپای سووریا لە سنووری تورکیا و ئەو سنوورە نەکشێتەوە، کە تورکیا و ڕووسیا لەساڵی ٢٠١٨ لەسەری رێککەوتن". 

ئاماژەی بەوەشکرد، تاکەچارەسەر بۆ قەیرانی ئێستای ئیدلیب کشانەوەی هێزەکانی ئەسەدە لەو پارێزگایە پێش کۆتایی ئەم مانگە، ئەگەرنا تورکیا لەوبارەیەوە هەڵوێست وەردەگرێت.

Paylas: