ترامپ ڕێکەوتنی بەحرەین و ئیسرائیلی ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... ترامپ ڕێکەوتنی بەحرەین و ئیسرائیلی ڕاگەیاند
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، شانشینی بەحرەین و ئیسرائیل رێککەوتن لەسەر گرێبەستی ئاشتی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوا ئەو دووڵاتە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا لە کۆشکی سپی رایگەیاند، شانشینی بەحرەین دوای وڵاتی ئیمارات وەک دوەمین وڵاتی کەنداو بڕیاریدا بە رێککەوتنی ئاشتی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل.
ناوبراو وتیشی کە سەرکردایەتی بەحرەین بەشداری دەکەن لە رێورەسمی واژۆکردنی رێککەوتنی ئاشتی ئیمارات-ئیسرائیل کە بڕیارە ١٥ی ئەم مانگە لە واشنتن واژۆ بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، وڵاتەکەی لەگەڵ شانشینی بەحرەین گەیشتوەتە رێککەوتنی ئاشتی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان.