TR KU SO
FB X
Cîhan

ترامپ: ئێران داوای ڕێکەوتنی کردووە

Navas Jan
Admin
📅 16 Eylül 2020 01:02

پەیامی کورد... ترامپ: ئێران داوای ڕێکەوتنی کردووە

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران داوای رێککەوتنیان کردوە، بەڵام پێیانم ڕاگەیاندووە کە  هەتا دوای هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری چاوەڕێ بکەن.

 

ترەمپ وتیشی، لەگەڵ پادشای سعودیە و شازادە محمد بن سەلمان قسەیکردوە و ئەوانیش ئامادەن بۆ ئاشتی و بەشداری رێککەوتن دەکەن.

 

ناوبراو ئەمڕۆ دوای پێشوازیکردن لەشاندی وڵاتانی ئیمارات، بەحرەین و ئیسرائیل بۆ واژۆکردنی رێککەوتنی نێوانیان و ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانیان، رایگەیاند، پێنج یان شەش وڵاتی دیکە ئامادەییان نیشانداوە بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندەییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل.

Paylas: