TR KU SO
FB X
Cîhan

ترەمپ: ئەگەر سعودیە دەیەوێت لەسوریا بمێنینەوە دەبێت پارە بدات

نەهرۆ
Editor
📅 04 Nisan 2018 15:30

بەوتەی ترەمپ، ئەوان دەمانەوێت لەسوریا بکشێنەوە، بەڵام ئەگەر سعودیە دەیەوێت سوپای ئەمریکا لەسوریا بمێنێتەوە، پێویستە لەسەری خەرجییەکانی سوپا لەئەستۆ بگرێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، کە کاری سەرەکیان لەسوریا لەناوبردنی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بوو، ئەوەشیان جێبەجێکردووە.
دەشڵێت، هەرچەندە ئێمە دەمانەوێت لەسوریا بکشێنەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەبارەی کشانەوە، ڕاوێژ بە هاوپەیمانەکانمان دەکەین.
راشیگەیاندووە، "وڵاتی سعودیە زۆر گرنگی بەو بڕیارەی ئێمە دەدات، بۆیە پێان دەڵێین، وەکو دەزانن ئەگەر بتانەوێت لە سوریا بمێنینەوە، پێویستە لەسەرتان پارە بدەن".
لەماوەی رابردوودا دەسەڵاتدارانی سعودیە، داوایان لەئەمریکا کرد کە هێزەکانیان بۆ ماوەیەکی مامناوەند لە سوریا بمێننەوە، بۆ ئەوەی ڕێگری لە هەژموون و فراوانخوازیی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن.

Paylas: