TR KU SO
FB X
Cîhan

چیتر ڤیزای ڕووسیا نادرێتە هاووڵاتیانی ئێرانی !!!

سارا
Yazar
📅 27 Şubat 2020 00:50

پەیامی کورد    ...    ڕووسیا دەرکردنی ڤیزای بۆ هاووڵاتیانی ئێرانی ڕاگرت .

ڕووسیا دەرکردنی ڤیزای بۆ هاووڵاتیانی ئێرانی بە هۆی بەربڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا لەو ووڵاتەدا ڕاگرت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، تاتیانا گلیکۆوا جێگری سەرۆکوەزیرانی ڕووسیا هەواڵی لە سنووردارکردنی دەرکردنی ڤیزا بۆ ‌‌هاووڵاتیانی ئێرانی دا .

بە ووتەی گلیکۆوا ئەم قەدەغەیە بە هۆی زیاد بوونی ژمارەی تووشبووانی ڤیرووسی کۆرۆنا لە ئێران لە ٢٨ی فێبریوەرییەوە دەخاتە واری جێبەجێ کردنەوە . بە ووتەی ئەو لەم بەروارەدا تەنیا ڤیزای تیجاری و مرۆڤدۆستانە دەدرێت 

جێگری سەرۆکوەزیرانی ڕووسیا هەروەها ڕایگەیاند : پەیوەندییە ئاسمانییەکان لەگەڵ ئێران هێشتا بەردەوام دەبێت .

Paylas: