" WSJ " ... ئەمریکا بۆ پارێزگاریکردنی کوردان هاوپەیمانییەک درووست دەکات
پەیامی کورد ... ڕۆژنامەی ئەمریکی " وال ئێستریت ژۆرناڵ " WSJ " پلانی دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە سووریا بڵاو کردەوە کە بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان لە واشینتۆن پۆست بۆ پاراستن و پارێزگاری کردنی کوردەکان هاوپەیمانییەک درووست بکات تاکوو ڕێگا لەوەی بگرێت کە شەڕ لە نێوان کوردان و تورکیا دا ڕوو نەدات .
بە گوێرەی هەواڵی " وال ئێستریت ژۆرناڵ " کە کاروباری بەڕیوبەرانی پلەبەرزی وولاتی ئەمریکا پلان ڕێژی دەکات هەرێمی ئەمنی " تاپۆن " لە لایەن ووڵاتانی فەڕەنسا ، بەریتانیا و ئۆسترالیاوە درووست دەکرێت و دادەڕێژدێت و لە بەرامبەر جێگیر کردنی لەشکەر و سەربازانی ئەو ووڵاتانەوە هەروەها هاوکاری ش بەوان دەدرێت ." WSJ " هەروەها دەڵێت ئەمریکا هیوادارە کە بتوانن ووڵاتانی هاوپەیمان ڕازی بکات بۆ درووست کردنی هەرێمی ئەمنی . بەڵام تورکیاش بە شێوەیەکی ئاشکرا لە دژی ئەو پیلان و بڕیارە خۆی دەردەخات .
بە گوێرەی پیلانەکەی ئەمریکا ، لە سنوورەکانی سووریا بە دووری ٣٢ کیلۆمەتردا لە سەرانسەری دەورووبەری ڕۆژهەلاتی ڕووباری فورات هەتاکوو سنووری عێراق هەموو ئەو ناوچەیە لە دەستی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک " هەسەدە " دا ڕادەستی هاوپەیمانان دا نۆژەن بکاتەوە . هەروەها ئەمریکا پێویست بکات ، لە لایەنی زانیاری و هەواڵگرییەوە هاوکاری بداتە ئەو هێزانە و ئەگەریش پێویست بکات جارێکی دیکە لە سەر خاکی عێراق دەچێتە ناو خاکی سووریا و سۆز و بڕیاری خۆی بۆ بە کار هێنانی هیز لەو ناوچەیە بگەێنێتە جێ .
پلەبەرزێکی ئەورووپی بۆ " WSJ " ئەم پیلانەی پشتڕاست کردووەتەوە و ووتوویەتی : هێشتا ووڵامی فەرمی بۆ ئەم پیلانە نەدراوەتەوە و لە ڕۆژانی داهاتوودا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا " مایک پۆمپێئۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەندامانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش ئەنجام دەدات .
هەروەها لە درێژەی ئەم هەواڵەی خۆیدا " WSJ " ڕوونیکردەوە کە هاوسەرۆکی مەجلیسی سووریای دیموکراتیک " مەسەدە " ئیلهام ئەحمەد کە ئێستا لە ئەمریکایە دانووستاندن دەکات ، پشتگیری خۆی بۆ ئەم پیلانە ڕاگەیاندووە و لەگەڵ دۆناڵد ترامپ چاوپێکەوتنی ئەنجام داوە .
جێگای ئاماژەدانە دۆناڵد ترامپ لەو چاوپێکەوتنە ١٠ خوولەکییەدا ، بە ئیلهام ئەحمەدی سۆز و بریار داوە هەرێم و ناوچەی ئەمنی درووست ببێت و ، ئەو زۆر عەز بە نەتەوەی کورد دەکات