TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕیاز بە دوای سەرچاوەیەکی کڕینی چەک دەگەڕێت

سارا
Yazar
📅 20 Kasım 2018 22:34

وەزیری کاروباری دەرەوەی عەرەبستانی سەعوودی عادل ئەلجۆبەیر ڕایگەیاند کە ڕیاز بە دوای سەرچاوەی دیکەی چەک دەگەڕێت ئەگەر بێت و هاوپەیمانەکانی چەک نەنێرن .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ڕۆژنامەی ئەلشەرق لئەوسەت لەمبارەوە هەواڵی دا .

پێشتر گەورە بەرپرسی ئاڵمانیا ئەنجێلا مێرکێل ووتبووی کە ئاڵمانیا هەناردنی چەک بۆ عەرەبستانی سەعوودی ڕادەگرێت تا ئەو کاتەی کە کوشتنی ڕۆژنامەنووسی سەعوودی  جەمال خاشقجی بە شێوەی تەواو ڕوون نەبێتەوە و هەروەها لەمبارەوە هێشتا لێکۆڵینەوەکان بە کۆتا نەهاتووە دەتوانم بڵێم کە هەناردە کردنی چەک بۆ عەرەبستانی سەعوودی نابێت .

هەروەها وەزیر لە ووتوووێژێک لەگەڵ ئەم ڕۆژنامەیە ووتی : " پاشایەتی دەبێ لە حەریمی خۆی ، سنوورەکان و نەتەوەکەی لە بەرامبەر هەر جۆرە هەڕەشەیەک بەرگری بکات ، ئێمە هەموو کات بە باستری دەزانین کە چەکەکانی ئێمە لە لایەن دەوڵەتانی هاوپەیمانەوە بێت بۆ ئەوەی کە ئەمە بەشێک لە سیستەمی پەیوەندی ستراتیژیکی ئێمەیە . پێویستی بەرگری لە حەریمەکانی خۆمان و نەتەوەکەمان ئێمە بەرپرسیار دەکات کە چەک بە دەست بهێنین و ئینجا لە هەر سەرچاوەیەکەوە بێت . "

Paylas: