TR KU SO
FB X
Cîhan

زاخارۆڤا پیلانی نوێی ڕۆژئاواییەکانی لەدژی مۆسکۆی دەربارەی خراپکارییەک ئاشکرا کرد

سارا
Yazar
📅 25 Ağustos 2022 11:52
پەیامی کورد   ...  زاخارۆڤا پیلانی نوێی ڕۆژئاواییەکانی لەدژی مۆسکۆی دەربارەی خراپکارییەک ئاشکرا کرد

زاخارۆڤا ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند : ڕۆژئاوا خەریکی داڕشتنی بەرنامە بۆ بڵاوبوونەوەی زانیاریگەلێکە کە دەڵێ فێدراسیۆنی ڕووسیا لە حاڵی ئامادەکاری خراپەکارییەکە لە دژی یەکێک لە کەشتییە تیجارییەکانی هەڵگری دانەوێڵە لە ئۆکراین ە .

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بوونی هەیە ، ڕۆژئاواییەکان نیازی ئەوەیان نییە تەنیا خۆیان بە بەیاننامەیەکەوە ببەستنەوە ، بەڵکوو خەریکی داڕشتنی بەرنامەیەکن بۆ ئەنجامدانی هەنگاوگەلی شەڕئەنگێزانە تاکوو ڕووسیا لە چاوی کۆمەڵگای جیهانی بەدناو بکەن ، بە تایبەتی هەوالێکی میدیایی لە حاڵی ئامادەبوونە تاکوو بڵێ مۆزکۆ لە دەرئەنجامی ڕێکەوتنی خۆراک بۆ کڕینی دانەوێڵەی ئۆکراینی لە دەریا نارازی نەبووە و هەر بۆیە لە حاڵی ئامادەکاری خراپەکارییەکە لە دژی یەکێک لە کەشتییە تیجارییەکاندا .

Paylas: