TR KU SO
FB X
Cîhan

زاخارۆڤا : ڕێکەوتننامەی ڕووسیا و تورکیا لە سەر ئێدلیب ئەمریکای تووڕە کردووە

سارا
Yazar
📅 21 Mart 2020 15:15

پەیامی کورد    ...    زاخارۆڤا : ڕێکەوتننامەی ڕووسیا و تورکیا لە سەر ئێدلیب ئەمریکای تووڕە کردووە 

ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا دوێنی لە کۆنفڕانسێکی میدیایی دا ڕایگەیاند :، ڕێکەوتننامەی نێوان ڕووسیا و تورکیا لە سەر ئێدلیب ، ئەمریکای تووڕە کردووە و ئەم ووڵاتە ئامادەیە لە هەر بیانوویەک بۆ سست و لاواز کردنی حەل و چارەسەری سیاسی کێشە و ئاڵۆزی سووریا کەڵک وەربگرێت .

ڤلادیمیر پووتین ، سەرۆککۆماری ڕووسیا و ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان هاوتا تورکەکەی لە ٥ی مارس لە مۆسکۆ سەبارەت بە دەستەبەر کردنی ئاگربەس لە ناوچەی ئارام و کەم کێشەی ئێدلیب لە سووریا گەیشتنە ڕێکەوتن .

Paylas: