Cîhan
زیلینسکی خەڵاتی ڕیگان-ی بۆ ئازادی پێ درا
پەیامی کورد... زیلینسکی خەڵاتی ڕیگان-ی بۆ ئازادی پێ درا
ڕۆناڵد ڕیگان، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا بوو و لە سەردەمی سەرۆکایەتیی ئەودا، یەکێتیی سۆڤیەتی جاران بەتەواوەتی لاواز بوو و دواتر یەکێتییەکە ڕووخا.
خەڵاتێک کراوە بە ناوی ڕیگانەوە و دەدرێت بەو کەسانەی بۆ ئازادی و بنەما دیموکراسییەکان دەجەنگن.
لەو ناوەندەدا، میدیای ئۆکراینی بڵاویانکردەوە، خەڵاتی ڕۆناڵد ڕیگان دراوە بە ڤۆلۆدیمێر زی لین سکی سەرۆکی ئۆکراینا، پێدانی خەڵاتەکەش پەیوەندیی بە «شەڕی ئۆکراینییەکان و سەرۆکەکەیانەوە هەیە بۆ بەرگریکردن لە بنەماکانی ئازادی و دیموکراسی و مافی دیاریکردنی چارەنووس و ئایندەیان».