زێلێنسکی: "پوتین لەلایەن ئەوانەوە گەمارۆدراوە کە پڕچەکی کردن"
پەیامی کورد... زێلێنسکی: "پوتین لەلایەن ئەوانەوە گەمارۆدراوە کە پڕچەکی کردن"
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەبارەت بە یاخیبوونی گرووپی ڤاکنەر لە حکوومەتی رووسیا، ئاماژەی بەوە کرد سەرۆکی ولاتەکە، ڤلادیمێر پوتین لەلایەن ئەو گرووپانەوە گەمارۆدراوە کە پێشتر پڕچەکی کردوون.
لە تیوتێکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردەوە، زێلێنسکی باسی لەوە کرد کە کە پڕوپاگەندەی رووسیا ناتوانێت درۆکان بشارێتەوە.
زێلێنسکی رایگەیاند: "لاوازی رووسیا دیارە. هەتا رووسیا سەرباز و سەربازانی بەکرێگیراوی لەسەر خاکەکەمان بهێڵێتەوە، هەموو ئەمانە وەک ئاژاوە و ئازار و ناڕەحەتی زیاتر دەگەڕێنەوە بۆ خۆی. ئەمە زۆر روونە. ئۆکراینا دەتوانێت ئەورووپا لە خراپەکارییەکان و بڵاوبوونەوەی پشێوییەکانی رووسیا بپارێزێت. خۆڕاگری و یەکڕیزی و هێزی خۆمان دەپارێزین. هەموو فەرماندە و سەربازانمان دەزانن چی دەکەن. سەرکەوتن بۆ ئۆکراینا!".
سەرۆکی ئۆکراینا باسی لەوە کرد کە پوتین لەلایەن ئەو گرووپانەی خۆی پڕچەکی کردوون گەمارۆ دراوە و، گوتی: "(پوتین) کە سووکایەتی بە خەڵکی کرد و سەدان هەزاری نارد بۆ جەنگ، لەلایەن ئەوانەی خۆی پڕچەکی کردوون لە مۆسکۆ گەمارۆ دراوە".