TR KU SO
FB X
Cîhan

ڤیزا له‌ نێوان عێراق و ئێران هه‌ڵگیرا

Navas Jan
Admin
📅 25 Ekim 2021 23:45

پەیامی کورد … ڤیزا له‌ نێوان عێراق و ئێران هه‌ڵگیرا

 باڵیۆزی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاند: “ئێستا هاووڵاتیانی ئێرانی و عێراقی دەتوانن لە ڕێگەی ئاسمانییەوە بەبێ ڤیزا سەردانی یەکتر بکەن”.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 25 ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 ئیرەج مەسجیدی، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا  لە تویتێکیدا رایگەیاند :بە هاووڵاتیانی بەڕێزی عێراقی دەڵێین کە ئەمڕۆ دەتوانن بەبێ وەرگرتنی ڤیزا و بە پاسپۆرتی دروست و بڕوانامەی دروستی پزیشکی لەڕیگەی ئاسمانەوە بەرەو ئێران گەشت بکەن.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌روو، هاووڵاتیانی ئێرانیش دەتوانن بەبێ وەرگرتنی ڤیزای و بە بوونی پاسپۆرتی دروست و بڕوانامەی پزیشکی سەردانی عێراق بکەن.

Paylas: