TR KU SO
FB X
Cîhan

زاناى بەناوبانگ (ستیڤن هەوکینگ) کۆچی دواییکرد

نەهرۆ
Editor
📅 14 Mart 2018 14:08

زاناى بەناوبانگی بوارى فیزیا (ستیڤن هەوکینگ)ی لێکۆڵەری گەردوونناسی، لەتەمەنی (٧٦) ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. 
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، کە ئەمڕۆ چوارشەممە زانای ناسراوی بەریتانی (ستیڤن هەوکینگ)ی لێکۆڵەری گەردوونناسی، کۆچی دواییکرد، لەپاش خۆی چەندین کتێب و لێکۆڵینەوەی لەبارەی زانستی گەردوونەوە جێهێشت. 
منداڵه‌كانى هەوکینگ، بۆ راگه‌یاندنه‌كان قسەیان کردووەو گیان له‌ده‌ستدانى باوكیان پشتڕاستکردووەتەوە.
بەناوبانگترین پەرتووکی ستیڤن هەوکینگ (کورتەیەك لەمێژووی کات)ه‌، خوێنەرانی زۆر بەگرنگیەوە باسی ئەو پەرتووکەی دەکەن.

Paylas: