TR KU SO
FB X
Cîhan

زانایان دەربارەی گواستنەوەی خاکی مەریخ بۆ سەر زەوین هۆشداری مەترسیدار دەدەن

سارا
Yazar
📅 01 Mayıs 2021 20:08

پەیامی کورد       ...    زانایان دەربارەی گواستنەوەی خاکی مەریخ بۆ سەر زەوین هۆشداری مەترسیدار دەدەن .

تیمێک لە زانایان هۆشدارییان داوە کە هاوردنی خاکی مەریخ بۆ سەر گۆی زەوی دەبێتە هۆی کارەساتێکی گەورەی بیۆلۆژیکی لە سەر زەوین .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ڕۆژنامەی دەیلی ستار هەندێک لە زانایان وابۆی دەچن خاکی پێکهاتوو لە مەریخ کە بڕیار وایە لە لایەن مەریخ پەیماکانی Perseverance بگوازرێتەوە بۆ زەوین هەڕەشەیەکی بەهێز بۆ هەموو مرۆڤایەتی دەبێت .

کارناسان تەنانەت کۆمیتەی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ گەڕانەوەی نموونەکەی مەریخ ICAMSR یان فەراهەم کردووە .

ئەندامانی ئەم کۆمیتەیە هۆشداری  لە ئەگەری مەترسی ئەم کارە دەدەن . ئەوان لەو باوەڕەدان کە لە ئەگەری ڕادەست کردنی هەندێک لە بموونەکان لە مەریخ ەوە بۆ زەوین ، ئەگەری ئەوەی هەیە کارەساتێکی بیۆڵۆژیکی " تاعوونی مەریخ " ڕوو بدات . ئە ڕووداوە دەتوانێ لە لایەن میکرۆ ئۆرگانیسم گەلێکەوە بەدی بێن کە لەوانەیە لە سەر ئاستی مەریخ دا بوون یان هەبێت 

Paylas: