TR KU SO
FB X
Cîhan

زانایان : وەستانی هەناسەدان لە کاتی خەودا ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشک بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات

سارا
Yazar
📅 30 Ağustos 2023 06:48
پەیامی کورد   ...  زانایان : وەستانی هەناسەدان لە کاتی خەودا ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشک بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات

لێکۆڵینەوەکانی زانایانی زانکۆی ستانفۆرد دەریانخستووە، ئەو کەسانەی تووشی وەستانی هەناسەدان لە خەودا و خڕخڕن، ئەگەری تووشبوونیان بە لەرزین لە دەمارەکان 5 هێندەی زیاترە و ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتەی مێشک بە ڕێژەی 60% زیاترە.

لە توێژینەوەیەکی ئەم دواییەیاندا کە ئەنجامەکانی لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی ئەورووپایی بۆ نەخۆشییەکانی دڵ کە گەورەترین کۆنفرانسی دڵ لە جیهان خرایەڕوو، توێژەران داتای نزیکەی یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەسیان شیکردەوە کە تەمەنیان لە نێوان ٢٠ بۆ ٥٠ ساڵدایە بۆ ماوەی نزیکەی دە ساڵ.

Paylas: