TR KU SO
FB X
Cîhan

زانیاری نوێی پێنتاگۆن لە سەر هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق

سارا
Yazar
📅 09 Ocak 2020 14:15

پەیامی کورد    ...   وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، تاران ١٦ مووشەکی بالیستیکی ئاڕاستەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق کردوە و مووشەکەکانیش لە سێ قۆڵەوە ئاراستەکراون، دەشڵێت، "لەو ژمارەیە ١٢ موشەکیان گەشتونەتە ئامانجەکانیان".
مارک ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوەشکردوە، "١١ مووشەک ئاڕاستەی بنکەی سەربازی عەین ئەلئەسەد کراوە و مووشەکێکیش بنکەیەکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەولێر کردوەتە ئامانج".
رونیشکردوەتەوە، بەهۆی هێرشەکە زیان بە ناوچەکانی نزیک لە بنکە سەربازییەکان کەوتوە و تائێستاش هێزەکانی ئەمریکا لەناوچەکدا لە حاڵەتی ئامادەباشیدایە.
ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێش ئێران لە رێگەی ژمارەیەک مووشەکەوە بنکەی عەین ئەلئەسدی تایبەت بە ئەمریکییەکانی لە پارێزگای ئەنبار و بنکەی هێزەکانی ئەمریکای لە هەریر بۆردوومانکرد کە نزکترین بنکەی ئەمریکییە لە سنوری ئێران و دەکەوێتە سنوری پارێزگای هەولێر، بە گوێرەی فەرماندەکانی ئەمریکاش بۆردومانەکە زیانی نەبوە و هێزەکانیان سەلامەتن.

Paylas: