زانیاری زیاتر دەربارەی هەلیکۆپتەرە تێکشکاوەکەی سوپای پاسداران
پەیامی کورد ... ٧ کەس لە هێزەکانی ئۆپراسیۆنی قەرارگای حەمزەی سوپای پاسداران بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتێرێكی شەڕکەری سوپای پاسداران لە حەوزەی قەرارگای ناوەندی "کێلەشینـ"ـی شنۆ بە سەختی بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکان سێ کەس لە بریندارەکانی ئەو ڕووداوە بەپەلە لەلایەن هێلیکۆپتێری مەئمووریەتیی سپاوە بۆ نەخۆشخانەی "عارفیان" (نەخۆشخانەی سپای تێرۆریستی پاسداران) ڕاگوێزراون. دواتر چوار کەسەکەی دیکەش بۆ ئەو نەخۆشخانەیە ڕادەگوازرێن.
بەپێی زانیارییەکان دۆخی سێ کەس لە بریندارەکان نالەبارە.
کەوتنەخوارەی ئەو هێلیکۆپتێرە لەکاتێکدایە کە پەوەندییە گشتییەکانی قەرارگای حەمزەی سوپای پاسداران لە ڕاگەێندراوێکدا لەبارەی کەوتنەخوارەوەی ئەو هێلیکۆپتێرە بڵاوی کردبووە: "لەو ڕووداوەی هێلیکۆپتێری هەوانیرووزی سوپا هیچ کەس زیانی پێنەگەییشتووە".
ڕۆژی سێشەممە ٥ی خاکەلێوە، هێلیکۆپتێرێكی شەڕکەری سپا لە بەرزاییەکانی کێلەشین لە شنۆ تووشی ڕووداوێک بوو و لە ئەنجامدا کەوتبووە خوارەوە.
ئەو هێلیکۆپتێرە لەگەڵ دڕۆنێکی (پەهپاد) ئێلێکترۆنی بۆ فیلمبەرداری و وێنەهەڵگرتنەوە لەگەڵ دوو هێلیکۆپتێرێكی سوپای پاسداران لە ورمێ لە کاتی هەڵسەنگاندنی دۆخی سنوورەکانی داڵامپەڕ و ناوچەکانی کێلەشین دابوونه.
ئەو ئۆپراسیۆنە بۆ ڕاگواستنی کەلوپەلی خواردن بۆ هێزەکانی سوپای پاسداران لە بەرزاییەکانی کوردستان، هەڵسەنگاندن و کۆنترۆڵی سنوورەکان، بەدەستهێنانی زانیاری لە ڕێگا دژوار و بەفرئاوییەکانی سەر سنوور و درووستکردنی پنکە و بارەگای نوێ بەپێی پەسندکراوی شەورای بەرگری و ئۆپراسیۆنی سوپا لە ناوچەکەدا ئەنجام دراوە.