ئاڵۆزی ووتووێژی تووند دەربارەی دەرچوونی هیزەکانی ئەمریکا لە ئاڵمانیا دەستی پێکرد
پەیامی کورد ... ئاڵۆزی ووتووێژی تووند دەربارەی دەرچوونی هیزەکانی ئەمریکا لە ئاڵمانیا دەستی پێکرد .
هەروا کە چاوەڕوان دەکرا ڕاگەیاندنی بڕیاری دۆناڵد ترامپ لە سەر دەرچوونی هیزەکانی ئەمریکا لە ئاڵمانیا بووەتە هۆی درووست بوونی کێشمەکێشی بێ هەژمار لە میدیاکان و ئەڵبەتە لە پلەگەلی جۆراوجۆر ی دەوڵەتی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە و زۆرێک لە سیاسەتمەداران و تەنانەت بەرپرسانی دەوڵەتی ترامپ لەم بڕیارە بە تووندی ڕەخنەیان گرتووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە لۆسەنجلێس تایمز ەوە ، یەکێک لە لایەنە گرینگەکانی کێشە و جیاوازیگەلێکی بێهەژمار و درزێک کە لە نێوان کۆشکی سپی و پێنتاگۆن بەدیهاتووە ، بابەتی دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ئاڵمانیایە . بابەتێک کە کێشە و جیاوزییەکانی پێشوو لەوانەش کەڵک وەرگرتن لە هێزەکانی سەربازی بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی دژە نەژادپەرەستی و ئەڵبەتە بابەتێک بە ڕواڵەت بێبایەختر وەکوو ناولێنانی دووبارەی بنکەکانی سەربازی ئەمریکای قووڵتر یش کردووەتەوە .
هەفتەی ڕابردوو واڵ ژۆرناڵ ستریت هەوالی لە فەرمانەکەی دۆناڵد ترامپ دا کە بە پێنتاگۆنی ڕاگەیاندووە لەو فەرمانەدا داوای کردووە تاکوو تا مانگی سێپتەەمبەر دەبی بە هەزاران سەربازی ئەمریکی ووڵاتی ئاڵمانیا بە جێ بهێڵن . هەرچەندە ئەم هەواڵە تاکوو ئێستا بە شێوەی فەرمی نە پشتڕاست کراوەتەوە نە بە درۆ خراوەتەوە . چوونکە نە ترامپ هێشتا ئەم لێکتێگەیشتننامەیەی شەورای ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەمریکای قەبووڵ کردووە و نە پێنتاگۆن یش هیچ جۆرە فەرمانێکی ڕاستەوخۆی لە کۆشکی سپی لە بواری دەرچوونی هیزەکانی لە ئاڵمانیا بە دەست نەگەیشتووە . جان ئۆلیووت ووتەبێژی شەورای ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەمریکا لەمبارەوە دەڵێ کە تاکوو " ئەم چرکە ساتە هیچ فەرمانێک یا ڕاگەێندراوێک لە سەر ئەم بابەتە مان بە دەست نەگەیشتووە و سەرۆککۆمار یش وەکوو فەرماندەی گشتی هەموو هێزەکان هەموو کات هەولی داوە ئامادەیی سەربازی ئەمریکا لە دەرەوەی ووڵات بە باشترین شێوە بێت " سەرەڕای ئەم بە درۆ خستنەوەوانە بەڵام لە فەزای سیاسی ئەمریکا زۆر کەس دەزانن کە شەورای ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەمریکا لە سەندەگەلێکی نوێدا گۆڕانکارگەلێکی لە ژمارەی هیزەکانی ئەمریکادا لە بنکەکانی سەربازی خۆی لە دەرەوەی ووڵاتەکەی درووست کردووە
لە ئێستادا نزیکەی ٣٥ هەزار هێزی سەربازی ئەمریکا لە ئاڵمانیا بوونیان هەیە و واڵ ژۆرناڵ ستریت هەواڵی ئەم فەرمانەی ترامپ ی سەبارەت بە کەمکردنەوەی ٩٥٠٠ کەس لەم هێزانەی دەرکردووە