TR KU SO
FB X
Cîhan

ئۆزگور ئۆزەل بە سەرۆکی جەهەپە هەڵبژێردرا

Navas Jan
Admin
📅 05 Kasım 2023 15:17

پەیامی کورد... ئۆزگور ئۆزەل بە سەرۆکی جەهەپە هەڵبژێردرا


دوای 13 ساڵ لە سەرۆکایەتیکردنی پارتەکەی، کەمال کڵچدارئۆغڵو لە 38ـەمین کۆنگرەی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) دۆڕا و ئۆزگور ئۆزەل بە سەرۆکی پارتەکە هەڵبژێرا.

لە گەڕی یەکەمدا دەنگدان بۆ سەرۆکی گشتیی جەهەپە یەکلانەبووەوە و کەوتە گەڕی دووەمەوە، کاتژمێر 02:30ـی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 5-11-2023) کۆتاییهات و ئەنجام راگەیێندرا.

هاوكات بەپێی ئەنجامی دەنگدانەکە؛ ئۆزگور ئۆزەل 812 دەنگ و کەمال کڵچدار ئۆغڵوو 536 دەنگیان بەدەستهێنا، بەمەش سەردەمی دەسەڵاتی کڵچدارئۆغڵو وەک سەرۆکی ئەو پارتە، کۆتاییهات.
ساڵی 1974 لە مانیسا لەدایکبووە و ساڵی 1997 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە دەرمانسازی لە مانیسا بەدەستهێناوە و ساڵی 2009 بە سەرۆکی شارەوانیی مانیسا هەڵبژێردرا .

هەروەها پێنج خولە پەرلەمانتاری فراکسیۆنی جەهەپەیە و چوار خول جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە بوو لە ئێستاشدا و 38ـەمین کۆنگرەدا بە سەرۆکی جەهەپە هەڵبژێردرا .

جەهەپە لە 9ـی ئەیلوولی 1923 لەلایەن مستەفا کەمال ئەتاتورک دامەزرا، لە ساڵانی 1923-1950دا 17 جار لەسەریەک حکومەتی پێکهێنا.

بەهۆی بوونی کێشەی نێوخۆییەوە ژمارەیەک سەرکردە لێی جیابوونەوە و پێنج پارتی سیاسییان دامەزراند.

لە ساڵانی 1961-1965 جەهەپە سێ جاری دیکە حکومەتی پێکهێنا. لە کودەتاکەی 1981 بۆ ماوەی چوار ساڵ داخرا و بەبڕیاری دادگای دەستوور لە ساڵی 1986 دووبارە کرایەوە.
 

Paylas: