TR KU SO
FB X
Cîhan

زەریف : پەیوەندی ئێران و عێراق بە قازانجی هەر دوو ووڵاتە

سارا
Yazar
📅 11 Mart 2019 17:30

پەیامی کورد  ...  وەزیری دەرەوەی ئێران هاوکات لەگەڵ سەفەری مێژوویی سەرۆککۆماری ووڵاتەکەی بۆ عێراق جەختی کردەوە : پەیوەندیی تۆکمەی ئێران و عێراق بە سوودی هەر دوو ووڵات و ناوچەیە.

بە پێی ڕاپۆرتێک، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران هاوکات لەگەڵ سەفەری مێژوویی سەرۆککۆماری ووڵاتەکەی بۆ عێراق لە یادداشتێکدا کە لە تویتەردا بڵاوی کردەوە، جەختی کرد: پەیوەندیی تۆکمەی ئێران و عێراق بە سوودی هەر دوو ووڵات و ناوچەیە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئامادەبوونی لە عێراق بەر لە سەفەری فەرمیی سێ رۆژەی سەرۆک کۆمار، پلانەکانی ئەو سەفەرەی بەمشێوە ڕاگەیاند: دیدار لە گەڵ سەرکردەگەلی سیاسی، ئایینی، ئابووری و کۆمەڵگای مەدەنی لە بەغدا، کەربەلا و نەجەف، واژووکردنی چەندین ڕێککەوتننامە بۆ هاوکاریگەلی زیاتر لە بوارگەلی ناوچەیی، سیاسی و ئابووری.

Paylas: