ئازەربایجان هێزی نوێ ڕەوانەی شەڕی قەرەباغ دەکات
پەیامی کورد ... ئازەربایجان هێزی نوێ ڕەوانەی شەڕی قەرەباغ دەکات .
ئارتێسرۆن هۆڤانیسیان ، ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەرمەنێستان ڕایگەیاند : ئەرتەشی ئازەربایجان هێزی نوێی بۆ قەرەباغ ناردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، پێشتر ، وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان ڕایگەیاندبوو کە هێزە چەکدارەکانی ئەم ووڵاتە شوێنگەلێکی نوێیان لە خاڵی پەیوەندی هەر دوو لایەنەکە لە قەرەباغ داگیر کردووە .
هۆڤانیسیان لە لاپەڕەی تایبەتی لە فەیسبووک نووسی : شەوی ڕابردوو تێکهەڵچوونگەلێکی تووند لە ئارادابوو .
شووشان ستپانیان ، ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەرمەنێستان یش هەروەها ڕایگەیاندووە ئەم تێکهەڵچوونانە لە جیهەت گەلی باکووری و باشووری خاڵی پەیوەندی دا ڕووییان داوە . ئەو لە فەیسبووک دا نووسی : دوژمن هیزی زۆری لەم شوێنانە جێگیر کردوو و هێرشی کردووە . یەکەکانی ئەرمەنی پێشڕەوی دوژمن یان ڕاوەستاندووە و خەسارەت و زەرەری زۆریان پیگەیاندوون .