TR KU SO
FB X
Cîhan

پزیشکە تایبەتەکەی کۆشکی سپی هەواڵی دڵخۆشکەر بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 03 Eylül 2020 21:28

پەیامی کورد     ...     پزیشکە تایبەتەکەی کۆشکی سپی هەواڵی دڵخۆشکەر بڵاو دەکاتەوە

ئانتۆنی فائۆچی پسپۆڕی نەخۆشیە گوازاوەکانی لە ئەمەریکا رایگەیاند : واکسەنی ڤیرووسی کۆرۆنا زووتر لە بەردەست دەبێت لەوەی پێشبینی دەکرا

ئانتۆنی فائۆچی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ گۆڤاری کایسەر هێڵس نیووز" ئەگەر پڕۆسەی تاقیکردنەوەی واکسەنەکانی کۆرۆنا بە شێوەیەکی رێک و پێک بەرێوەبچێت و دەرئەنجامی ئەرێنییان هەبێت، ئەوە زووتر لەوەی چاوەڕوان دەکرێت بەردەست دەبن".

ووتیشی" پێشبینیدەکرێت تاقیکردنەوەی دوو واکسەنی جیای کۆرۆنا  بۆ ٣٠ هەزار خۆبەخش تا کۆتایی ساڵ تەواو بکرێت، بەڵام دەستەی چاودێری داتا و سەلامەتی سەربەخۆ دەسەڵاتی ئەوەی هەیە زوو کۆتایی پێبهێنن".

بەڕێوبەری پەیمانگای نیشتمانی ئەمریکا بۆ نەخۆشیە گوازراوەکان و هەوکردن، ڕوونیشیکردەوە تەنها دەستەی بەڕێوەبەر بۆی هەیە  بڵێت " داتاکان زۆر باشە بەکارهێنانی باش و کاریگەرە".
جەختی لەوەش کردەوە، زانایان پابەندبونی  پیشەییان دەبێت بۆ ئەوەی زو کۆتایی بە پرۆسە و قۆناغەکانی تاقیکردنەوەی واکسەنە پەرەپێدراوەکانی کۆرۆنا بێت و بۆ هەموو ووڵاتانی بەشداربووی توێژینەوەکە بەردەست بێت و دابەشکردنی خێراتربکەن.
سەبارەت بە راگەیاندنی پەرەپێدانی واکسەن بەبێ ئاشکراکردنی پێشوەختەی قۆناغەکانی تاقیکردنەوە، فائۆچی هۆشداریدا و ووتی" ئەگەر پێش ئەوەی بتوانێت لە تاقیکردنەوە گەورەکاندا بە سەلامەتی بسەلمێنێت لەوانەیە  ببێتە هۆی پووچەڵکردنەوەی هەوڵەکان بۆ  تاقیکردنەوەی واکسەنی دیکە".

Paylas: