TR KU SO
FB X
Cîhan

زیاتر لە 30 ئەندامی کۆنگرێس هۆشداری دەدەنە بایدن لە گەڕانەوەی بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی

Navas Jan
Admin
📅 08 Şubat 2022 15:37

پەیامی کورد… زیاتر لە 30 ئەندامی کۆنگرێس هۆشداری دەدەنە بایدن لە گەڕانەوەی بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی

لە نامەکەدا ئەو ئەندامانەی ئەنجوومەنی پیران ڕوونیانکردووەتەوە، بایدن بەپێی یاسا ‏پابەندکراوە بەوەی ڕۆڵ بدات بە ئەنجومەنی پیران بۆ دەستوەردان لەو پرسەدا و دەڵێن، ‏‏ «ئێمە پابەندین بە بەکارهێنانی سەرجەم بژاردەکان بۆ بەخشینی ئەو ڕۆڵە بە ئەنجومەنەکە، ‏ڕێگری لە جێبەجێکردنی هەر ڕێککەتنێکیش دەکەین ئەگەر تێیدا ئەندامانی کۆنگرێس ‏دووربخرێنەوە».‏
 

کۆمارییەکانی پیران دەڵێن، «دەمانەوێت جەخت لە تێڕوانینەکانمان بکەینەوە کە هەر ‏ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، دەبێتە مەترسی بۆسەر ‏ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، بۆیە داوادەکەین بۆ هەر بڕیارێک ڕاوێژ و ڕەزامەندیی ‏ئەنجومەنی پیران وەربگیرێت».‏

ڕەخنەشیان لە هەنگاوەکانی بایدن لەوبارەیەوە گرتووە و دەڵێن، «لە ماوەی ساڵی یەکەمی ‏ئیدارەکەتدا، ئێران پێشکەوتنی زۆری بەخۆوەبینیوە لەڕووی بەرنامە ئەتۆمییەکەیەوە، ‏لەوانە، پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی 60%، فراوانکردنی بڕی یۆرانیۆمی گەنجینەکراوی ‏بەبڕی سێ هەزار و 200 کیلۆگرام، بەرهەمهێنانی بڕی 200 گرام لە یۆرانیۆمی پیتێنراو ‏کە دەکرێت ئەمە لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمیدا بەکاربهێنێت».‏
 

لە دەقی یاسای پێداچوونەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015دا بەناوی» ‏INARA‏» دا ‏هاتووە، لەسەر سەرۆک پێویستە «دەقی ڕێککەوتنەکە و سەرجەم بەند و ماددەکانی» ‏ڕەوانەی کۆنگرێس بکات لەماوە پێنج ڕۆژ دوای گەیشتن بە ڕێککەوتن، بۆ پەسەندکردنی ‏ڕێککەوتنەکەش پێویستە لانیکەم 60 دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی پیران بەدەستبهێنێت و ‏دەنگبەدەن بە مانەوە لە ڕێککەوتنەکەدا.‏

کۆمارییەکان ئێستا لە ئەنجومەنی پیران زۆرینەن و 50 ئەندامیان هەیە، لەکاتێکدا ‏دیموکراتەکان 48 ئەندامیان هەیە، هەرچەندە سەرۆک و جێگری ئەنجومەنەکە مەیلیان ‏بەلای دیموکراتەکانە.‏

 

Paylas: