TR KU SO
FB X
Cîhan

زیاتر لە ١٤ ئەندامی داعش لە سامەڕڕا دەست بەسەر کران

سارا
Yazar
📅 28 Haziran 2020 19:44

پەیامی کورد     ...     زیاتر لە ١٤ ئەندامی داعش لە سامەڕڕا دەست بەسەر کران

ئاژانسی هەواڵگری و زانیاری وەزارەتی وولاتی عێراق هەواڵی دەست بەسەر کردنی ١٤ ئەندامی داعش لە ناوچە جیاوازەکانی پارێزگای کەرکووک و سامەڕڕا لە پارێزگای سەڵاحەددین دا .

بە پێی راپۆرتێک ئەم ئاژانسە هەواڵگرییە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : هێزەکانی ئیدارەی هەواڵگری وەزارەتی وولات توانیان ٩ تیڕۆریستی ژێر کۆنترۆڵ سەر بە گرووپی تێرۆریستی داعش لە ناوچە جیاوازەکانی سامەڕڕا لە پاریزگای سەلاحەددین دەست بە سەر بکەن .

ئەم ئاژانسە هەواڵیە هەروەها ووتی : جگە لەمانە ٥ کەسی دیکەش لە ناوچە جیاوازەکانی پاریزگای کەرکووک دەست بەەسەر کراون .

بە پێی بەیاننامەیەکی ئەم ناوەندە ، تێرۆریستانی دەست بەسەر کراو بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر ڕادەستی بەشی یاسایی ئەم ووڵاتە کراون .

Paylas: