TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕیزبەندی سەلامەتترین وڵاتان عێراق بە مەترسیدارترین وڵاتی جیهان دادەنرێت

Navas Jan
Admin
📅 08 Eylül 2022 21:17

پەیامی کورد… ڕیزبەندی سەلامەتترین وڵاتان عێراق بە مەترسیدارترین وڵاتی جیهان دادەنرێت

پێوەرەکانی ئاشتی جیهانی ڕیزبەندی سەلامەتترین وڵاتەکانی جیهان دەکات و عێراق لە دوای هەموو وڵاتانەوەیە.

ئەم ڕاپۆرتە ساڵانە لەلایەن پەیمانگای ئابووری و ئاشییەوە بڵاو دەکرێتەوە، "ڕێکخراوێکی سەربەخۆ و بێلایەن و قازانج نەویستە و تایبەتە بە گۆڕینی فۆکۆسی جیهان بۆ ئاشتی وەک پێوەرێکی ئەرێنی و بەدەستهێنراو و بەرجەستە بۆ خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنی مرۆڤ."

هاوکات لە ڕاپۆرتەکەدا ئایسلەندا پلەی یەکەمی بە دەست هێناوە کە بە سەلامەترین شوێنی نیشتەجێبوونی جیهان دادەنرێت و عێراقیش لە ڕیزبەندی کۆتایی کە دەکاتە مەترسیدارترین وڵاتی جیهان.

شایەنی باسە ڕاپۆرتەکە لێکۆڵینەوە لە وڵاتان دەکات بۆ ئەوەی بزانێت کامیان سەلامەتترینن لە هەمان کاتدا ڕیزبەندی مەترسیدارترینن.

Paylas: