ئازه‌ربایجان ده‌نگۆكانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی به‌درۆ خسته‌وه
پەیامی کورد … ئازه‌ربایجان ده‌نگۆكانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی به‌درۆ خسته‌وه
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان، له‌یلا عهبدوڵڵایهڤا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، حوسه‌ین ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان-ی ره‌ت كرده‌وه كه له میانی هه‌ڤپه‌یڤینێك له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی وڵاته‌كه‌یدا له‌باره‌ی ئازه‌ربایجانه‌وه گوتبوونی.
له‌یلا عهبدوڵڵایهڤا له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی ده‌نگۆكانی عه‌بدوڵڵاهیان كه باسی له‌وه كردبوو گوایه له نزیك سنووری ئازه‌ربایجان و ئێران هێزه‌كانی سه‌ربه وڵاتانی سێیه‌می لێن، نووسیوویه‌تی "ئه‌م ده‌نگۆ بێبنه‌مایانه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه. بوونی هیچ جۆره هێزێك به ئه‌ندامانی رێكخراوه تیرۆریستیییهكانیشهوه كه ببێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌مان و وڵاتانی هاوسێ بوونی نییه و ته‌نانه‌ت ئه‌وه گفتوگۆش هه‌ڵناگرێت. به‌داخه‌وه له ٤٤ رۆژی جه‌نگدا كه‌سانێك ئه‌م ده‌نگۆ بێبنهمایانهیان بڵاو كرده‌وه. ئه‌و كاتیش ئاماژه‌مان به‌وه دا كه ئه‌م ده‌نگۆیانه بێبنه‌مان، ئێستاش ئه‌مه پشتڕاست ده‌كه‌ینه‌وه و له‌مباره‌یه‌وه هیچ جۆره به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌دراوه‌ته ئازه‌ربایجان".
ناوبراو به جه‌خت كردنه‌وه له‌وه‌ی كه پره‌نسیپی بنه‌ڕه‌تی وڵاته‌كه‌ی ئه‌وه بووه كه ئه‌و سنوورانه‌ی له رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه دانیان پێدانراوه ده‌ست بۆ نه‌براون و ده‌ڵێت "به‌تایبه‌ت زیاتر له ١٣٠ كیلۆمه‌تری سنووره‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران چه‌ندین ساڵ له‌ژێر داگیركاری ئه‌رمینیا بوو. به‌داخه‌وه به درێژایی ئه‌م ماوه‌یه كاردانه‌وه‌ی توندی ده‌وڵه‌تی ئێرانی دۆستمان به‌م شێوه‌یه نه‌بینی".