TR KU SO
FB X
Cîhan

زنجیرەیەک تەقینەوە رۆمانیایان هەژاند و دەیان قوربانی لێکەوتووەتەوە

Navas Jan
Admin
📅 27 Ağustos 2023 13:44

پەیامی کورد... زنجیرەیەک تەقینەوە رۆمانیایان هەژاند و دەیان قوربانی لێکەوتووەتەوە

شەوی رابردوو زنجیرەیەک تەقینەوە وێستگەیەکی سووتەمەنی غازی شل_ی لە ناوچەی کریڤیدیای نزیک بوخارستی پایتەختی رۆمانیای هەژاند و بەهۆیەوە لایەنی کەم کەسێک گیانیلەدەستداوە و 33 کەسی دیکەش برینداربوون.

تەقینەوەی یەکەم لە ناوخەزانی بەنزینی وێستگەکە روویداوە و دواتریش تەقینەوەیەکی دیکە لە هەمان شوێن روویداوە و بەهۆیەوە چەندین ماڵی نزیک وێستگەکە ئاگریان گرتووە.

لە ئێستادا 25 تیمی ئاگرکوژێنەرەوە لە شوێنەکەن وێڕای کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە بەڵام مەترسی روودانی تەقینەوەی سێیەم هەیە لە هەمان شوێندا.

Paylas: