TR KU SO
FB X
Cîhan

زستانێکی قورس و ئەستەم چاوەڕوانی ئەورووپا دەکات

سارا
Yazar
📅 08 Eylül 2022 14:22
پەیامی کورد   ... زستانێکی قورس و ئەستەم چاوەڕوانی ئەورووپا دەکات

جۆزێپ بۆرڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا ڕایگەیاند : زستانێکی قورس و ئەستەم چاوەڕوانی ئەورووپا دەکات و شەش مانگی داهاتوو چارەنووس ساز دەبێت .

ئەگەر لەم قەیرانە تێپەڕ ببین و یەکیتی خۆمان بپارێزین و هاوسەنگی سەربازی بەردەوامی هەبێت تا بەهاری داهاتوو دۆخێکی باشترمان دەبێت .

ڤلادێمیر پووتین هیچ کات بیری نەدەکردەوە کە ڕووسیا لە دوای شەش مانگ شەڕ بگاتە ئەم دۆخە .

کاریگەری گەمارۆوەکان لە سەر ئابووری ڕووسیا بە تایبەتی لە بەشی تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو ، لە مانگەکانی داهاتوودا زۆر بەرزتر دەبێت .

Paylas: