TR KU SO
FB X
Cîhan

ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆم پشتڕاستی كردەوە كە کارگەی ئاوی قورسی ئێران بەهۆی هێرشەوە زیانی زۆری بەرکەوتووە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 31 Mart 2026 05:00

PeyamaKurd - ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆم پشتڕاستی كردەوە كە کارگەی ئاوی قورسی ئێران بەهۆی هێرشەوە زیانی زۆری بەرکەوتووە

ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆم (IAEA) پشتڕاستی کردەوە کە کارگەی بەرهەمهێنانی ئاوی قورس لە دامەزراوەی "خەنداب" لە ئێران كە هێرش كرایە سەری، زیانی زۆری بەرکەوتووە و بە تەواوی لەکار کەوتووە.

ئاژانسەکە لە ڕاگەێندراوێکی فەرمی دا ئاماژەی بەوە کردووە: "بە پشت بەستن بە شیکردنەوەی سەربەخۆی وێنەی مانگە دەستکردەکان و زانیارییە بەردەستەکان دەربارەی دامەزراوەکە، پشتڕاستمان کردەوە کە کارگەی بەرهەمهێنانی ئاوی قورس لە خەنداب زیانی جیددی بەرکەوتووە و چیتر کار ناکات." هەروەها ئاژانسەکە ڕوونیکردەوە، ئەو دامەزراوەیە لە کاتی هێرشەکەدا هیچ ماددەیەکی ئەتۆمیی ڕاگەێندراوی تێدا نەبووە.

Paylas: