TR KU SO
FB X
Cîhan

ئاکسیووس : ترامپ چەند ڕۆژێک مووڵەت بە ئێران دەدات

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 21 Mayıs 2026 02:21

PeyamaKurd - ئاکسیووس : ترامپ چەند ڕۆژێک مووڵەت بە ئێران دەدات
 

ماڵپەڕی "ئاکسیووس" لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، دوایین پێشنیازی ئێران هیچ پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستەوە نەداوە و ترامپ یش مااڵەتی چەند ڕۆژێکی دیکەی داوەتە بۆ پێشکەوتنی دیپلۆماسی بە تاران داوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، شەوی دووشەممە ترامپ کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ئەندامانی باڵای تیمی ئاسایشی نەتەوەی بۆ تاوتوێ کردنی بژاردە سەربازییەکان ئەنجام داوە. ئەم کۆبوونەوەیە دوای ئەوە هات ترامپ ڕایگەیاندبوو هێرشە بڕیارلێدراوەکانی ڕۆژی سێشەممەی ڕاگرتووە. ترامپ ئاماژەی بەوە کردووە، مووڵەتەکە تەنیا "دوو بۆ سێ رۆژە، ڕەنگە تا هەینی یان شەممە، یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو بێت."

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن پێداچوونەوەی ترامپ بە پلانە سەربازییەکان نیشانەی ئەوەیە بە جیددی بیر لە دەست پێکردنەوەی جەنگ دەکاتەوە.

کۆبوونەوەکەی شەوی دووشەممە بە ئامادەبوونی جەی دی ڤانس جێگری سەرۆک، مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوە، پیت هیگسێت وەزیری جەنگ، دان کین سەرۆکی ئەرکانی هاوبەش و جۆن راتکلیف بەڕێوبەری CIA و چەند بەرپرسی دیکە بەڕێوەچوو.
 

Paylas: