ئاکسیووس : ترامپ کۆبوونەوەیەکی چارەنووس ساز لەسەر دەست پێکردنەوەی هێرش بۆ سەر ئێران ئەنجام دەدات
PeyamaKurd - ئاکسیووس : ترامپ کۆبوونەوەیەکی چارەنووس ساز لەسەر دەست پێکردنەوەی هێرش بۆ سەر ئێران ئەنجام دەدات
ماڵپەڕی "ئاکسیووس" لە زاری سێ بەرپرسی باڵای ئەمریکی یەوە بڵاوی کردەوە، کە دووشەممە دۆناڵد ترامپ لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانی کۆدەبێتەوە بۆ یەکلاکردنەوەی بژاردە سەربازییەکان دژی تاران.
ترامپ ئاشکرای کرد کە تاران پێشتر بە ڕادەست کردنی یۆرانیۆم ڕازی ببوو، بەڵام لە ووڵامە فەرمییەکەی دوێنێ دا پاشەکشەیان کردووە؛ ترامپ دەڵێت: "ئەم ووڵامە کارێکی نەشیاو و نادروستە."
▪️سێ بژاردەی سەرەکی تاوتوێ دەکرێن:
١ـ دەست پێکردنەوەی "پڕۆژەی ئازادی" و پاراستنی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز.
٢ــ بۆردومان کردنی ئەو 25%ی ئامانجە سەربازییانەی کە تا ئێستا نەیان پێکاون.
٣ــ ناردنی هێزی تایبەت بۆ ناو ئێران بۆ دەست بەسەرداگرتنی کۆگاکانی یۆرانیۆم (کە ئیسرائیل فشار بۆ ئەمەیان دەکات).