TR KU SO
FB X
Cîhan

ئاکسیووس : دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران لە ژێنێڤ تێکەڵەیەک بوو لە دانووستانی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ

📅 27 Şubat 2026 10:19
  • ئاکسیووس : دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران لە ژێنێڤ تێکەڵەیەک بوو لە دانووستانی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ

پێنجشەممە، دانووستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی لە ژێنێڤ بەڕێوەچوو و دوای زیاتر لە سێ کاتژمێر ووتوووێژ کۆتایی پێهات. 

بە ووتەی باراک ڕاوید، پەیامنێری ئاکسیووس، کۆبوونەوەکە تێکەڵەیەک بووە لە دانسوستانی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ (بە نێوەندگیری عوممان) و کەش وهەوای گفتوگۆکان بە "ئەرێنی" وەسف کراوە.

ئەم خولەی دانوستانەکان ستیڤ ڤیتکاف و جەرد کوشنەر وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، بەدر ئەلبووسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عوممان و ڕافائیل گرووسی، بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی بەشدارییان کرد. 

ئێران ڕەشنووسی پێشنیاری ڕێککەوتنی پێشکەش کردووە و بڕیارە دوای پشوویەکی کورت دانووستانەکان لە کاتژمێرەكانی داهاتوو بەردەوام بن.

دانووستانەکان لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، چارەسەری دیپلۆماسی بۆ ئەو پرسە پێ باشترە، بەڵام ئەگەر دانووستانەکان شکستیان هێنا، بژاردەی سەربازی لەسەر مێز هەیە.
 

Paylas: