ئاکسیووس : واشینتۆن و تاران لە ڕێککەوتنێکی نوێ نزیکبوونەتەوە کە ئاگربەستێکی ٦٠ ڕۆژە دەگرێتەوە.
PeyamaKurd - ئاکسیووس : واشینتۆن و تاران لە ڕێککەوتنێکی نوێ نزیکبوونەتەوە کە ئاگربەستێکی ٦٠ ڕۆژە دەگرێتەوە.
ماڵپەڕی "ئاکسیووس" لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکاییەوە بڵاوی کردەوە، واشینتۆن و تاران لە ڕێککەوتنێکی نوێ نزیکبوونەتەوە کە ئاگربەستێکی ٦٠ ڕۆژە دەگرێتەوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە لەو ماوەیەدا گەرووی هۆرموز دەکرێتەوە و ڕێگە بە ئێران دەدرێت نەوت بفرۆشێت، لە بەرامبەردا دانووستان لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەست پێ دەکات.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، لەم قۆناغەدا گەرووی هۆرمۆز بە تەواوی بۆ هاتووچۆی کەشتییەکان ئازاد دەبێت و ئێران پابەند دەبێت بە پاک کردنەوەی ئەو مینانەی لەوێدا چاندوویەتی. لە بەرامبەردا، ئەمریکا گەمارۆی سەر بەندەرەکانی ئێران لادەبات و چەند بەخشینێکی گەمارۆوەکان دەردەکات بۆ ئەوەی تاران بتوانێت نەوتەکەی بفرۆشێت و دارایی یە بلۆکەکراوەکانی ئازاد بکرێن.
لە لایەکی دیکەوە، پێشنیازەکە بەڵێنی ئێرانی تێ دایە بۆ دەست ڕانەگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی و هەڵپەساردنی پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی بەرز.