TR KU SO
FB X
Cîhan

ئاکسیووس : پێنتاگۆن ئامادەکاری بۆ لێدانی كۆتایی لە کۆماری ئیسلامی دەكات

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 27 Mart 2026 06:19

PeyamaKurd - ئاکسیووس : پێنتاگۆن ئامادەکاری بۆ لێدانی كۆتایی لە کۆماری ئیسلامی دەكات

بەپێی ڕاپۆرتی ئاکسیووس، پێنتاگۆن خەریكی تاوتوێ و ئامادەكاری ئۆپراسیۆنێکی سەربازی بەرفراوان بە ئامانجی ‘لێدانی کۆتایی’ لە کۆماری ئیسلامی لە ئەگەری پەرەسەندنی ململانێیەکان دایە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، پلانەکە بریتییە لە بەئامانجگرتنی ژێرخانی گرینگی ووڵات، لەوانە وێستگەکانی کارەبا، ڕێكخراوی دەنگ و ڕەنگ، فڕۆکەخانە گەورەکان، پاڵاوگەکانی نەوت و ناوەندەکانی دابەش کردن، هەروەها دامەزراوەی گاز و تۆڕەکانی دابەشکردن.

سەرچاوە ئاگادارەکان بە ئاکسیووسیان ڕاگەیاندووە، ئەم بژاردەیە وەک یەکێک لەو سیناریۆیانەی لەسەر مێز لە ئەگەری پەرەسەندنی شەڕەکە دادەنرێت و هێشتا بڕیاری کۆتایی بۆ جێ بەجێکردنی ڕانەگەێندراوە.

ڕاپۆرتەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە هێرشێکی لەو شێوەیە دەتوانێت کاریگەری بەرفراوانی لەسەر ژێرخانی گرینگی ووڵات و بارودۆخی ناوخۆیی هەبێت و بە بەشێک لە ستراتیژی زۆرترین فشاری سەربازی دادەنرێت.

Paylas: