Cîhan
ئۆربان : ئۆکراین ناتوانێت ئابووری هەنگاریا بخاتە سەر ئەژنۆی خۆی
ئۆربان : ئۆکراین ناتوانێت ئابووری هەنگاریا بخاتە سەر ئەژنۆی خۆی
🔸ڤیکتۆر ئۆربان، سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا ڕایگەیاند، کیێڤ ناتوانێت بووداپێست بخاتە سەر ئەژنۆی، بە ڕاگرتنی ترانزێتی نەوت لە ڕێگەی بۆری درووژباوە.
🔸ئۆربانی ووتی : ئێمە ئەوەندە یەدەگمان کۆکردۆتەوە کە حکوومەتی ئۆکراین ناتوانێت پێش هەڵبژاردنەکان ئاژاوە درووست بکات، هەروەها ئابووری هەنگاریاش ناتوانرێت بە گەمارۆی نەوت پێش هەڵبژاردنەکان بخرێتە سەر ئەژنۆی خۆی.
▪️ھەنگاریا و سلۆڤاکیا لە ٢٧ی ژانویە بەھۆی ڕاگرتنی ترانزێتی ئۆکراین لەڕێگەی بۆری درووژبا، دابین کردنی نەوتیان لەدەست دا. ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، بووداپێست ڕێگری لە پاکێجێکی نوێی سزاکانی دژە ڕووسیا و قەرزکردنی 90 ملیار یۆرۆی یەکیتی ئەورووپای بۆ کیێڤ کرد، بەهۆی دۆخی بۆری نەوت ەوە. لە بەرامبەردا براتیسلاڤا ڕاگرتنی بەپەلەی پێدانی کارەبای بۆ ئۆکراین ڕاگەیاند.