ئیتامار بن گوێر : لێکتێگەیشتنی ئێران و ئەمریکا بە هیچ شێوەیەک ئیسرائیل پابەند ناکات
PeyamaKurd - ئیتامار بن گوێر : لێکتێگەیشتنی ئێران و ئەمریکا بە هیچ شێوەیەک ئیسرائیل پابەند ناکات
ئیتامار بنگۆیر، وەزیری ئەمنییەتی نەتەوەیی ئیسرائیل، لە کاردانەوە بەرامبەر بە ڕێککەوتنی نێوان ئەمریكا و كۆماری ئیسلامی ئێران، ڕایگەیاند کە ئەم لێکتێگەیشتنە بە هیچ شێوەیەک ئیسرائیل پابەند ناکات.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی "تایمزی ئیسرائیل"، بنگۆیر لە بەیاننامەیەک دا بە ڕاشکاوی ووتی : "ڕێککەوتنەکەی ترامپ ئێمە پابەند ناکات؛ ئیسرائیل سەر بە ئەمریکا نییە، بەڵکوو ئێمە ووڵاتێکی سەربەخۆین و خاوەنی سەروەری خۆمانین."
ھەروەھا ووتی : ئیسرائیل لایەنێک نییە لەم ڕێککەوتنەدا و ئەم دەقە نوێیە بە ڕێککەوتنێک نازانێت کە بتوانێت ئەمنییەتی ووڵاتەکەی بپارێزێت و گەرەنتی بکات.
لە کۆتایی دا ڕایگەیاند، پێویستە ئیسرائیل لە هیچکام لەو ناوچانەی باشووری لوبنان کە لە کاتی پێکدادانەکاندا لەلایەن هێزەکانییەوە کۆنتڕۆڵ کراون، پاشەکشە نەکات.