TR KU SO
FB X
Cîhan

ئیسرائیل هیووم : "ئەمریکا، ئیسرائیل و ووڵاتانی ناوچەیی پلانی ڕووخانی ڕێژیمی تاران یان هەیە"

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 12 Temmuz 2026 05:35

PeyamaKurd - ئیسرائیل هیووم : "ئەمریکا، ئیسرائیل و ووڵاتانی ناوچەیی پلانی ڕووخانی ڕێژیمی تاران یان هەیە"

هەینی ١٩ی پووشپەڕ، ڕۆژنامەی ئیسرائیل هیووم لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی : "ئەمریکا، ئیسرائیل و ووڵاتانی ناوچەیی پلانی ڕووخانی ڕێژیمی تاران یان هەیە و بژاردەکانی بەردەست هەڵدەسەنگێنن و بۆ بەدیهاتنی هەموو هەوڵێک دەدەن ئەگەر درێژماوەش بێت".
ئیسرائیل هیووم نووسیویەتی : "بەرپرسانی دیپلۆماسی ڕۆژاوا، سەبارەت بە لەنێوچوونی نەرمونیانی و هەوڵەکان بۆ زیانگەیاندن بەو بەرپرسانەی کۆماری ئیسلامی کە لە هەوڵی ڕێککەوتننامە لەگەڵ ئەمریکادان وەک پزیشکیان و عێراقچی، هۆشداری جیددییان داوە".

لەو ڕاپۆرتەدا باس لەوە کراوە کە بەرپرسانی ئیسرائیلی بەڕوونی ئاگایان لە کێشە ناوخۆیی یەکانی کۆماری ئیسلامی هەیە کە سوپای پاسداران هەوڵ دەدات پزیشکیان و عێراقچی کە لە بەرەوپێش بردنی ڕێککەوتننامەدا ڕۆڵیان هەیە، لەناو ببات.

ئەو ڕۆژنامەیە لە دەرئەنجامی کۆتایی دا نووسیویەتی : "بۆ بەرەپێش بردنی وەها ئامانجێک دەبێت هەرچی زووترە گەمارۆی ئابووری لەدژی ئێران بگیردرێتە بەر".

Paylas: