TR KU SO
FB X
Cîhan

ئیسرائیل و لوبنان بە نێوەندگیری ئەمریکا لەسەر ئاگربەستێكی مەرجدار ڕێککەوتن

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 05 Haziran 2026 21:57

PeyamaKurd - ئیسرائیل و لوبنان بە نێوەندگیری ئەمریکا لەسەر ئاگربەستێكی مەرجدار ڕێککەوتن
 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بە نێوەندگیری واشینتۆن، ئاگربەستێکی گرینگ لە نێوان ئیسرائیل و لوبنان دا جێبەجێ کراوە.

هەردوولا جەختیان کردەوە کە هیچ ڕوانگەیەکی دوژمنکارانەیان بەرامبەر بە یەک نییە و لە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ بۆ چارەسەری کێشەکان و گەیشتن بە ئاشتی گشتگیر بەردەوام دەبن.

ئەم ئاگربەستە مەرجدارە و بەپێی بڕیارەکان دەبێت حیزبۆڵڵا تەواوی هێرشەکانی ڕابگرێت، چەکدارەکانی لە باشووری ڕووباری لیتانی بکشێنێتەوە و ڕێگری لە سەرهەڵدانی گرووپە چەکدارە نادەوڵەتییەکان بکرێت.

بۆ ئەمەش چەندین ناوچەی تاقیکاری درووست دەکرێن کە بە تەواوی لەژێر کۆنترۆڵی سوپای لوبنان دا دەبن بۆ ڕێگری کردن لە هێزە میلیشیایی یەکان.

بەرپرسانی ئەمریکا جەختیان کردەوە کە حیزبۆڵڵا تەنیا دوژمنی ئیسرائیل و ئەمریکا نییە، بەڵکوو دوژمنی لوبنانیشە.

ئەمریکا ڕایگەیاند هەر جۆرە ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ، دەبێت بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە نێوان هەردوو دەوڵەتدا و بە چاوەدێری واشینتۆن واژوو بکرێت.
 

Paylas: